كۆنگرێسی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، گرووپی نوجه‌بای سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی ئێرانه‌وه مه‌شقییان پێ ده‌كرێت و پڕ چه‌ك ده‌كرێن هاوكات له‌لایه‌ن حزبوڵڵا لوبنان ئاراسته‌ی سیاسیی و مه‌عنه‌وه‌ی وه‌رده‌گرن.
كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌م مانگه‌دا، ٩٠ رۆژی وه‌ك مۆڵه‌ت دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گرووپی چه‌كدار كه به گرووپی تیرۆریستی پۆڵینی كردووه، بخرێنه لیستی تیرۆر، كه له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كدا ره‌وانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپی كردووه.
له لیسته‌كه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار ناوی گرووپێكی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی تێدایه به ناوی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه ئه‌كره‌م كه‌عبی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه.
له ژێری ناوی یاسای كۆنگرێسی ئه‌مریكا به ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كرێگراوه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا له میانی ساڵی ٢٠١٧، كۆنگرێسی ئه‌مریكا له راپۆرتێكدا كه له ١٣ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه كه نوجه‌با له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی ئێرانه‌وه مه‌شقییان پێ ده‌كرێت و پڕ چه‌ك ده‌كرێن هاوكات له‌لایه‌ن حزبوڵڵا لوبنان ئاراسته‌ی سیاسیی و مه‌عنه‌وه‌ی وه‌رده‌گرن.
سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، ئه‌كره‌م كه‌عبی تۆمه‌تباره به ئامانجكردنی ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی حكوومی، نێرده‌ی دیپلۆماسی له سه‌رده‌می بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له ساڵی ٢٠٠٨.
له‌مباره‌یه‌وه هاشم موسه‌وی ، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له عێراق، رایگه‌یاند: ئه‌و كاره ته‌نها په‌یوه‌ندی به نوجه‌باوه نییه به‌ڵكو گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به گشتی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه كراوه‌نه‌ته ئامانج و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكای به پڕۆژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار وه‌سف كرد.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.