Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:48

له‌ که‌رکووک و مووسل دوو گۆڕى به‌ کۆمه‌ل دۆزرانه‌وه‌

هه‌ردووكیان له‌ 83 روفات پێك دێن
کوردستان TV
100%


مالپه‌رى سومه‌ریه‌ نیوز بلاوى كرده‌وه‌وه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ نزیك ناحیه‌ى له‌یلانى باشوورى رۆژئاواى كه‌ركووك گۆرێكى به‌كۆمه‌ل دۆزرایه‌وه‌، كه‌ ئێسك و پرۆسكى 10 هاولاتى له‌ خۆ ده‌گرێت ، كه‌ به‌ ووته‌ى شایه‌تحالان پێشتر له‌ لایه‌ن چه‌كدارانى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ گوله‌باران كراون.  

هه‌ر ئه‌مرۆ گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵى كوردانى ئێزدیی له‌ خۆرئاواى مووسڵ دۆزرایه‌وه‌، كه‌ 73 روفات له‌ خۆده‌گرێت و پێشتر له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه‌ گوله‌باران كراون، كه‌ ئافره‌ت و مندالیشی تێدایه‌ .
  
له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌، مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامى شنگال، ڕایگه‌یاند" تائێستا 37 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى شنگال، دۆزراونه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان، كوردى ئێزدین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.