راوێژكاری ئـه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌مریكا پشتیوانی له حكومه‌تێكی به‌هێز و یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی عێراقێكی دیموكرات و فیدراڵ ده‌كات.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ریه‌كه له فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپرسی نووسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن، له‌گه‌ڵ ماكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا پشتیوانی له حكومه‌تێكی به‌هێز و یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی عێراقێكی دیموكرات و، فیدراڵ ده‌كات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و، گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی دایالۆگه‌وه كراوه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.