Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:04

پارە بۆ کارمەند و پزیشکانی تەندروستی خەرج دەکرێت

بڕەكەی 4 ملیار‌و 100 ملیۆن دینارە
کوردستان TV
100%

 

بڕیارە دابەشكردنی پارەی هاندانی كارمەند و پزیشكانی تەندروستی خەرج بكرێت و هەفتەی داهاتووش پارەی مانگێكی تر دابەش دەكرێت.

(د.رێكەوت حەمە رەشید) وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پارەی هاندانی مانگێكی دیكەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دابەش دەكرێت.

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی: هەفتەی داهاتوو پارەی مانگێكی دیكەی هاندان دابەش دەكرێت.

پارەی هاندانی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كە بڕەكەی 4 ملیار‌و 100 ملیۆن دینارە، مانگانە لەدوای دابەشكردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، خەرج دەكرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.