ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری دا كە بڕیاری وەرگرتنی پارەی زبڵ و خاشاك لە هاووڵاتییان هەڵبوەشێتەوە، بەو پێیەش ئەو بڕیارە چیتر جێبەجێ ناكرێت.
لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و شارەوانییەكانی ئەم شارە بڕیاریان دا لە بەرانبەر فرێدانی زبڵ و خاشاكی هاووڵاتییان پارە وەربگرن، وابڵاوی كرابۆوهوه كە ئەو پارەیە بە شێوەیەكی "وەهمی" لە چەند گەڕەكێك كۆ دەكرێتەوە.
لەو كۆبوونەوەی ئەنجوومەن بڕیاری وەرگرتنی پارەی زبڵ و خاشاك لە هاووڵاتییان هەڵوەشایەوە و چیتر ئەو بڕیارە جێبەجێ ناكرێت.
پێشتر بڕیاری وەرگرتنی پارەی زبڵ و خاشاك لە هاووڵاتییان ناڕەزایی لێ كەوتەوە بەهۆی ئەوەی كە هاووڵاتییان لە تەنگژەی داراییدان و ناتوانن پارەی فڕێدانی زبڵ و خاشاك دابین بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.