Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:09

حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا: ئه‌گه‌ر عێراق پێویستی به‌ بوونی ئێمه‌ نه‌بێ ده‌چینه‌ گۆڕه‌پانێکی دیکه‌

له‌گه‌ڵ برایانمان له‌ عێراق به‌ هه‌ڵوێسته‌كانی خۆماندا ده‌چینه‌وه‌
کوردستان TV
100%

سكرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌ركه‌وت عێراق پێویستی به‌ بوونی ئێمه‌ نییه‌، ئه‌وا براكانه‌مان ده‌چنه‌ گۆڕه‌پانێكی دیكه‌،ده‌شڵێ: چه‌كی وه‌ك كۆڕنێتمان كه‌ مووشه‌كی ئاراسته‌كراوی دژه‌ تانك و دروستكراوی رووسیایه‌، بۆ فه‌ڵه‌ستینمان ناردووه‌.

حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، سكرتێری گشتی حزبوڵڵا له‌ گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند : نه‌ چه‌ك و نه‌ مووشه‌ك ته‌نانه‌ت ده‌مانچه‌شمان ره‌وانه‌ی یه‌مه‌ن، به‌حرێن، كوێت، عێراق و هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی نه‌كردووه‌.

گوتیشی: به‌ڵێ چه‌كی وه‌ك كۆڕنێتمان كه‌ مووشه‌كی ئاراسته‌كراوی دژه‌ تانك و دروستكراوی رووسیایه‌، بۆ فه‌ڵه‌ستینمان ناردووه‌، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئێمه‌ ئیدانه‌ بكات ئه‌وا خۆی ئیدانه‌كراوه‌ و ئه‌و چه‌كانه‌مان ناردووه‌ته‌ سووریا كه‌ ته‌نها خۆمان شه‌ڕی پێ ده‌كه‌ین.

له‌ درێژه‌ی گوته‌یه‌كدا، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ برایانمان له‌ عێراق به‌ هه‌ڵوێسته‌كانی خۆماندا ده‌چینه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌ركه‌وت عێراق پێویستی به‌ بوونی ئێمه‌ نییه‌، ئه‌وا براكانه‌مان ده‌چنه‌ گۆڕه‌پانێكی دیكه‌ .

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.