Erbil 14°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 10:47

حه‌وت ملیۆن دۆلار بۆ ده‌رچووانی تواناسازی خه‌رج ده‌کرێت

٨٢٦ ده‌رچووی تواناسازی لێی سوودمه‌ند ده‌بن
کوردستان TV
#7
100%

وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م بڕیاردراوه‌ به‌ خه‌رجكردنی بڕی شه‌ش ملیۆن و ٥٣٣ هه‌زار و ٦١٠ دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك لیستی نۆیه‌می شایسته‌ی دارایی ده‌رچووانی به‌رنامه‌ی تواناسازی.

عه‌باس ئه‌كره‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند:  وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت بڕیاریدا به‌ خه‌رجكردنی بڕی شه‌ش ملیۆن و ٥٣٣ هه‌زار و ٦١٠ دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك لیستی نۆیه‌می شایسته‌ی دارایی ده‌رچووانی به‌رنامه‌ی تواناسازی كه‌ تیایدا، ٨٢٦ ده‌رچووی تواناسازی لێی سوودمه‌ند ده‌بن.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ دابینكردنی شایسته‌ی دارایی بۆ ده‌رچووانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ئه‌وانه‌ی خوێندنیان به‌ سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوكردووه‌ و پاكتاوی داراییان ئه‌نجامداوه‌ و پاره‌یان له‌ لای حكوومه‌ت ماوه‌، بۆ ئه‌وه‌ش لێژنه‌ی دابه‌شكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی بڕیاری دا به‌ خه‌رجكردنی لیستی نۆیه‌می شایسته‌ی دارایی ده‌رچووانی به‌رنامه‌ی تواناسازی بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌سه‌ركه‌توویی خوێندنیان ته‌واو كردووه‌.

راشیگه‌یاند : ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ لیستی ژماره‌ نۆدا هه‌یه‌ ئه‌وا پێویسته‌ سه‌ردانی ژووری ٥٦ بكه‌ن له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت و پێویسته‌ پاسپۆڕت و كۆپییه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگی لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می پاسپۆڕته‌كه‌یان له‌ لابێت و به‌ هیچ شێوه‌یه‌كیش چه‌كی پاره‌ نادرێت به‌ بریكاری كاندیده‌كه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.