Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:40

شاندێکی حکوومه‌تی هه‌رێم سەردانی یەکگرتوویان کرد

حكوومەتی هەرێم سەردانی تەواوی لایەنە سیاسییەكان ده‌كات
کوردستان TV
100%


شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و بەرپرسێكی حكوومەتیش ڕای گەیاند، بەرنامەی حكوومەتی هەرێم وایە كە سەردانی تەواوی لایەنە سیاسییەكان بكات.

دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، لە شاری هەولێر سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتوو و تیمێکی ئەو حیزبە کۆبوونەوە، دۆخى ئێستا و پێشهاته‌كان، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م بارودۆخه‌، جه‌ختمان له‌ یه‌كڕیزى و ته‌بایى كرده‌وه‬.

دوابەدوای كۆبوونەوەكەش دڵشاد شەهاب ڕاوێژكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەرنامەی حكوومەتی هەرێم وایە كە سەردانی تەواوی لایەنە سیاسییەكان بكات و بە جیا لەگەڵیاندا كۆببێتەوە.

ئەو بەرپرسەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەكی تر لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان بخاتەڕوو.

بەپێی ئەو زانیاریانە بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەو شاندەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ چەند لایەنێكی تریشدا كۆببێتەوە و دۆخی سیاسی هەرێم و پێوەندییەكان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ‌ بكرێت.

هەر ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژناوانیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، سەردانی لایەنەكان دەكەن و لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی كاتیش كە ئێستا داواكاری چەند لایەنێكە داوای كرد ئەو پرسە زیاتر ڕوون بكرێتەوە، چونكە بە گوتەی ئەو حكوومەتی كاتی ناتوانێ‌ لەو حكوومەتە زیاتر بكات كە ئێستا هەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.