Erbil 2°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 00:26

ئه‌مه‌ریکا رێگه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی چه‌کی ئێرانی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێت

ئه‌مه‌ریكا په‌له‌ له‌ جێبه‌جێكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سعوودیه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرنال"ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌ كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه‌، پڕچه‌ككردنی حزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی ئێران له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌و ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپیش، له‌ رێگه‌یه‌كی خێراتر ده‌گه‌ڕێت بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سعوودیه‌ و هه‌وڵیش ده‌دات رێگه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی چه‌كی ئێرانی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرێت.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌یه‌وێت ته‌واوی سه‌رنجی خۆی بخاته‌ سه‌ر ئه‌و پرسه‌ و رێگه‌ له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بگرێت، هاوكات جه‌ختیش له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كاته‌وه‌ له‌ لوبنان، به‌تایبه‌تیش دوای ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ له‌ ناكاوی سه‌عد حه‌ریری له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌.

رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات، به‌ گوێره‌ی گرێبه‌ستێكی 15 ملیار دۆلاری له‌نێوان ریاز و واشنتۆن، كه‌ له‌ ئۆكتۆبه‌ری رابردوو مۆركراوه‌، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت په‌له‌ بكات له‌ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سعوودیه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.