گۆرانیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی "ڕۆژ كه‌ریم" كه له ئێستادا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌رده‌بات دوایین به‌رهه‌می گۆرانی خۆی به ناوی كوڕم بنوو بڵاوكرده‌وه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی" فه‌یسبووك"گرته‌یه‌ك له گۆرانی" كوڕم بنوو" ی داناووه و پێشكه‌شی كردووه به‌م منداڵانه‌ی له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كوردستان زیانیان به‌ركه‌وتووه .
ئه‌و گۆرانییه" نه‌وژین سۆران" تێكسته‌كه‌ی نووسیوه و هونه‌رمه‌ند "ڕۆژ كه‌ریم" خۆی ئاوازی بۆ داناوه و كاره هونه‌رییه‌كانی دیكه‌ی له لایه‌ن" باسل سه‌باح" ئه‌نجامدراوه .
جێی باسه "ڕۆژ كه‌ریم" زیاتر به گۆرانی "ریتا" ناوبانگی هونه‌ری په‌یدا كرد و دوو مانگ پێش ئێستا نوێترین ئه‌لبوومی خۆی به ناوی "بچرپێنه" بڵاوكرده‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.