Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:11

ئەڵمانیا داواى گفتوگۆ و دانوستانی نێوان هه‌ولێرو بەغدا دەکات

ئەڵمانیا پێشوازی لە راگەیەنراوەكەی حكومەتی هەرێم دەكات
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێشوازی لە راگەیەنراوەكەی حكومەتی هەرێم دەكات لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق و داواش دەكات گفتوگۆو دانوستانی نێوان هەرێم و بەغدا دەستپێبكات.

ئەمڕۆ 16ی تشرینی دووەمی 2017، سایتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە حكومەتی ئەڵمانیا پشتگیری خۆی بۆ گفتوگۆو دانوساندنی حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستانی راگەیاندو لەمبارەیەوە وتی" ئێمە بەگەرمی پێشوازی لەو لێدوانەی رۆژی 14ی تشرینی دووەی حكومەتی هه‌رێمى كوردستان دەكەین و ئەڵمانیا خۆشحاڵی خۆی بەلێدوانی حكومەتی هەرێم سەبارەت بەڕێزگرتن لەدەستوری عیراقی دەربڕێ.

وتیشی" ئەم لێدوانە ئاماژەیەكی گرنگی زەمینەی دەستپێكردنی گفتوگۆو دانوساندنە، ئێستا لەسەر حكومەتی عیراقە بەزوویی هەنگاوبنێ و چارەسەری سیاسیانە بكەنە ئەلتەرناتیڤی ناكۆكی و پشێوی، چونكە ئەگەر هەموو تواناكان نەكرێن بەیەك عیَراق ناتوانێ بەسەر ئەو ئاستەنگ و كێشەكانەدا زاڵبێت كە رووبەڕووی بۆتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.