فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنن ئه‌مڕۆ كه یه‌ك مانگ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌دا، له‌سه‌ر زه‌مین هیچ ڕێوشوێنێكی ئه‌وتۆ نه‌گیراوه‌ته به‌ر له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵی بۆ گێڕانه‌وه‌ی هیوا و ئومێد بۆ هاووڵاتییه كورده‌كان و لێپرسینه‌وه نه‌كراوه له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستان به سووتاندن و ته‌قاندنه‌وه و تاڵانكردنی ماڵ و دووكان و سامانیان.
ده‌قی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ..
تا ئێستا ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی مه‌ده‌نیی كورد كه له شاره‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه جێناكۆكه‌كان ڕایان كردووه، له‌به‌ر هاتنه‌وه‌ی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌و ناوچانه له دوای ١٦/١٠/٢٠١٧ـه‌وه له بارودۆخێكی ناهه‌مواردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، دوور له ماڵ و مڵك و بازاڕه‌كانیان له ناو خێوه‌تگای كاتی و شوێنی نه‌گونجاودا، كه لانی كه‌می پێداویستیی ژیانی بۆ دابین نه‌كراوه. ئه‌وانه هه‌ر له چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌دا ده‌ژین، كه حكوومه‌تی فیدراڵی ئاسایش و ده‌سه‌ڵاتی یاسا بگێڕێته‌وه بۆ شاره‌كانیان تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ‌وحاڵیان، كه به‌شێكی زۆری سه‌لامه‌ت نه‌بووه له تاڵانی و سووتاندن و ته‌قاندنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ژماره‌یه‌ك گرووپی چه‌كداری، كه له‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ كه یه‌ك مانگ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌دا، له‌سه‌ر زه‌مین هیچ ڕێوشوێنێكی ئه‌وتۆ نه‌گیراوه‌ته به‌ر له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵی بۆ گێڕانه‌وه‌ی هیوا و ئومێد بۆ هاووڵاتییه كورده‌كان و لێپرسینه‌وه نه‌كراوه له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستان به سووتاندن و ته‌قاندنه‌وه و تاڵانكردنی ماڵ و دووكان و سامانیان.
پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی ئه‌م ناوچانه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه بووه‌ته‌وه، چونكه هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، كه هه‌ست به ئارامی نه‌كه‌ن و دڵنیا نه‌بن له ژیان و ماڵ و نامووسیان، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان و كار و وه‌زیفه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن, به هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئاواره‌ییه‌وه هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر ڕه‌نگه كاره‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن و ده‌یان هه‌زار مناڵ له خویندن بێبه‌ش ده‌بێت و نه‌خۆشیی كوشنده بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تیش كه خه‌ریكه وه‌رزی زستان دێته پێشه‌وه.
لێره‌وه به ناوی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراقه‌وه داوا له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین، هه‌نگاوی به‌په‌له و دادپه‌روه‌رانه بگرێته به‌ر بۆ ڕاگرتنی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مڵك و ماڵی هاووڵاتییان له‌و شوێنانه و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و كارانه هه‌ستاون ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه، به‌تایبه‌تی له خورماتوو، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و شاره له دیارده‌ی چه‌كداری پاك بكرێته‌وه، جگه له پۆلیسی ناوخۆیی و په‌له‌كردن له هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕیژه‌ی زیانه‌كان و بڕیاردان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكهوتووان و سازكردنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
١٦/١١/٢٠١٧
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.