Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:03

سه‌رۆک بارزانى هیواى تەندروستیی باش بۆ کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى ده‌خوازێت

سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى ئه‌نجامدا
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به‌ مه‌به‌ستى پرسین له‌ ره‌وشى ته‌ندروستى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ رێى ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندى پێوه‌ كرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى ئه‌نجامدا و تێیدا دڵخۆشى خۆى بۆ باشتربوونى ره‌وشى ته‌ندروستى به‌رێزیان ده‌ربڕى.

به‌ گوێره‌ى هه‌واڵێكى نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا سه‌رۆك بارزانى جەختی لە گرنگی رۆڵ و پێگەی كۆسرەت رەسوڵ و كاریگەری لەسەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان كردووه‌ته‌وه‌ و هیواى خواستووه‌ لەنزیكترین دەرفەتدا بە تەندروستییەكی زۆر باشەوە بێتەوە ناو كایەی سیاسی.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى سوپاسى هه‌ڵوێستى سه‌رۆك بارزانى كردووه‌ بۆ ئه‌و په‌رۆشییه‌ى و هه‌روه‌ها سوپاسى هاووڵاتیانى كوردستانیشى كردووه‌ بۆ په‌رۆشییان بۆ ره‌وشى ته‌ندروستى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.