به‌هۆی به‌رزی پله‌ی رێخته‌ری بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وه‌وه له هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له چیای به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان (زمناكۆ) داڕماوه .
به پێی زانیاریه‌كانی په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان تا ئێستاش داڕمانی چیاكه به‌رده‌وامه و مه‌ترسی داڕمانی گه‌وره‌تری لێده‌كرێت .
شه‌وی رابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه به‌هۆیه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی مادی و گیانی لێكهوتهوه
شیاوی باسه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی تر بومه‌له‌رزه له كه‌لار و كفری و ده‌ربه‌ندیخانی دایه‌وه‌و نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێی لای دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه به تایبه‌تى و هه‌رێمی كوردستان به گشتی دروست كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.