كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەك شاری هەولێر و ده‌وروبه‌ری گرته‌وه چه‌ند چه‌ركه‌یه‌ك به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌روه‌ها شار سلێمانیشی گرته‌وه ، دهۆكیشی گرتۆته‌وه بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌رده‌وامی هه‌بووه ، له هه‌ڵه‌بجه به ته‌واوی هه‌ستی پێكراوه.
بوومەلەرزەیەک هه‌موو شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و لە زۆربەی شار و شارۆچکە و گوندەکان هەستیپێکراوە.
كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەك شاری هەولێر و دەورووبەری هەژاند كە هاووڵاتییان بە ئاشكرا هەستیان پێ كرد و ماوەی زیاتر لە چەند چركەیەكی خایاند.
هه‌روه‌ها میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاند بوومەلەرزە زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق هه‌ستی پێكراوه.
هه‌روه‌ها بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی بۆ ماوەی چەند چرکەیەک بەردەوام بوو، بوومەلەرزە شاری دهۆكیشی گرتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها بوومەلەرزەیەک لە هەڵەبجە روویدا و لە چەند شوێنێکی دەوروبەریشی هەستیپێکرا.
لە هەندێ شوێن بە ئاشکرا هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە، لە هەندێک شوێنیش هەستی پێنەکراوە، هیچ زیانێکیشی نەبووە.
هاووڵاتیه‌ك له پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیاند، لە سەعات هەشت و نیووی ئەمشەو لە شاری هەڵەبجە بە تەواوی هەستمان بە ڕوودانی بوومەلەرزەیەك كردووه.
هه‌روه‌ها له دەربەندیخانیش بوومه‌لەرزەیەك لە دەورووبەری هه‌مان كاتژمێر هه‌شت و نیو هەستی پێ كراوە لەلایەن هاووڵاتییانەوە. هەروەها لە شارەدێی باوەنوور بوومەلەرزەكە هەستی پێ كراوە، تا ئێستەش زیانەكانی ئەو بوومەلەرزەیە دیار نییە.
به‌هۆی روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه هه‌موو خه‌ڵكی له شوێنی خۆیان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
شایه‌نی باشه دوومانگ له‌مه‌وبه‌ر بوومه‌له‌رزیه‌ك له شارۆچكه‌ی ڕانیە ڕوویدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.