Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:50

چیای ئاسۆس لە قەزای ماوەت بۆردوومانکرا

فڕۆکە جه‌نگیه‌كانی تورکیا بە بیانوی بوونى بنکە و بارەگاکانى پەکەکە بۆردومانى چیای ئاسۆسیان کرد
کوردستان TV
100%


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ دووەمجار لەم مانگەدا بۆردوومانی چیای ئاسۆسیان لە سنووری قەزای ماوەت كرد، قایمقامی قەزای ماوەتیش رایگه‌یاند خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.

قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ دووەمجار لەم مانگەدا بۆردوومانی چیای ئاسۆسیان لە سنووری قەزای ماوەتی سەر بە سلێمانی کردووە.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزاى ماوەت ڕایگەیاند، کاتژمێرێک لەمەوپێش فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانى چیای ئاسۆسیان کردووە لە پارێزگای سلێمانی.

قایمقامی قەزاى ماوەت گوتی: فڕۆکە جه‌نگیه‌كانی تورکیا بە بیانوی بوونى بنکە و بارەگاکانى پەکەکە بۆردومانى چیای ئاسۆسیان کردووە.

هاوکات قایمقامی قەزاى ماوەت رایگه‌یاند بۆردومانەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.