Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 06:17

سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ خه‌ڵکی به‌رشڵۆنه‌ داوای ئازادیی رێبه‌رانی که‌ته‌لۆنی ده‌که‌ن 

سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ نزیك بینای په‌رله‌مانی ناوچه‌یی به‌رشڵۆنه‌ كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رێبه‌رێكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا به‌ تۆمه‌تی شوڕش و به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم نایاسایی كه‌ حكومه‌تی ئیسپانیا ئه‌م ناوه‌ی لێناوه‌ ده‌ستگیركران، ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌ته‌لۆنییه‌كان به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌م كرده‌وه‌ سیاسییه‌ شه‌وی رابردوو رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌رشلۆنه‌ .

شه‌وی یازده‌ی ئه‌م مانگه‌ به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ نزیك بینای په‌رله‌مانی ناوچه‌یی به‌رشڵۆنه‌ كۆبوونه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی داوایی ئازادیی رێبه‌رانی كه‌ته‌لۆنی و خۆپێشانده‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسپانیا بكه‌ن. پۆلیس ژماره‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ به‌ 750 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌كات .

جێگه‌ی باسه‌ كه‌ ئه‌و رێبه‌ره‌ ده‌ستگیر كراوانه‌ مه‌ترسی دادگایی و تا 30 ساڵ سزای زیندانیان له‌سه‌ره‌ .

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.