Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:31

لە حەویجە 400 تەرم لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە

دانیشتوانی ناوچەكە ئاگاداری سوپایان كردۆتەوە لە شوێنی گۆڕە بە كۆمەڵەكە
کوردستان TV
100%

 دوای ، دەركردن و هەڵاتنی چەكدارانی تیرۆریستی داعش  دەسەلاتدارانی عێراق گۆڕێكی بە كۆمەڵیان نزیك شاری حەویجە دۆزییەوە كە 400 تەرمی تێدا بووە .

قوربانیانی ئەم گۆرە بە كۆمەڵە  هەندێكیان جل و بەرگی ئاسایی خۆیانیان لە بەردا بوو ، هەندێكیشیان بەرگی تایبەت كە لە لایەن چەكدارانی تیرۆریستی داعشەوە بە زۆر لە بەریان كرابوون بەوەی ئەوانە لە سێدارە دراون .

مورتەزا لعێبی فەرماندەی سەربازی عێراقی رایگەیاند كە سوپای عێراق ئەم گۆڕە بە كۆمەڵانەیان دۆزییەوە دوای ئەوەی دانیشتوانی ناوچەكە ئاگاداریان كردنەوە .

 

 
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.