Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 01:56

به‌حره‌ین: ئێران له‌ پشت ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی ئێمه‌یه‌

وه‌زیری ناوخۆی به‌حره‌ین ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات
به‌حره‌ین: ئێران له‌ پشت ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی ئێمه‌یه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی وته‌كانی وه‌زیری ناوخۆی به‌حره‌ین ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی ئه‌م وڵاته‌ كرده‌وه‌یه‌كی تێكده‌رانه‌ و تیرۆریستی بووه‌، هاوكاتیش به‌ ئاماژه‌ په‌نجه‌ی تاوانی بۆ لای ئێران درێژكردووه‌، به‌ڵام ئێران هه‌ر جۆره‌ ده‌ستوه‌ردانێكی له‌ نائارامییه‌كانی به‌حره‌ین ره‌تكردۆته‌وه‌.

دوێنێ شه‌ممه‌ یازده‌ی نۆڤێمبه‌ر بۆڕیی نه‌وتی به‌حره‌ین ته‌قێنرایه‌وه‌ و دواتریش شێخ ره‌شید بن عه‌بدوڵڵا خه‌لیفه‌ وه‌زیری ناوخۆی به‌حره‌ین ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی سه‌ره‌كی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌كی تێكده‌رانه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌كانی ژێر چه‌تری پشتیوانیی ئێران ئه‌نجامدراوه‌.


سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود مه‌عروف 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.