Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:36

نوجێفی: رێگری بکه‌ن له‌وه‌ی عێراق ببێته‌ مه‌یدانی پێکدادانی ئه‌مریکا و ئێران

ده‌بێته‌ كاره‌سات بۆ گه‌لی عێراق و ناوچه‌كه‌ گڕده‌دات
کوردستان TV
100%

ئوسامه‌ نوجێفی رایگه‌یاند: له‌ عێراق هێزی ئه‌مریكی هه‌یه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی نزیك له‌ ئێرانیش هه‌ن و به‌ چڕی بڵاوه‌یانكردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ له‌و ململانێدا به‌كاربهێنرێت، ده‌بێته‌ كاره‌سات بۆ گه‌لی عێراق و ناوچه‌كه‌ گڕده‌دات، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌مریكییه‌كان و حكومه‌تی عێراقی قایل بكه‌ین تا رۆڵی خۆیان ببینن و رێگه‌ له‌و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ بگرن له‌ناو عێراقدا.


ئوسامه‌ نوجێفی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق پێیوایه‌، ناوچه‌كه‌ ده‌بێته‌ شوێنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و هۆشداریی داوه‌ كه‌ له‌ حاڵه‌تی زیادبوونی گرژییه‌كاندا عێراق نه‌كرێته‌ مه‌یدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو هێزه‌.

نوجێفی كه‌ به‌سه‌ردانێك له‌ واشنتنه‌، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری گوتوویه‌تی: به‌هۆی زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، ناوچه‌كه‌ به‌ڕووی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا كراوه‌، داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌م، كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ عێراق نه‌بێته‌ مه‌یدانی ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌‌وه‌یه‌.

نوجێفی گوتوویه‌تی:  له‌ عێراق هێزی ئه‌مریكی هه‌یه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی نزیك له‌ ئێرانیش هه‌ن و به‌ چڕی بڵاوه‌یانكردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ له‌و ململانێدا به‌كاربهێنرێت، ده‌بێته‌ كاره‌سات بۆ گه‌لی عێراق و ناوچه‌كه‌ گڕده‌دات.

جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ڵێت: هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌مریكییه‌كان و حكومه‌تی عێراقی قایل بكه‌ین تا رۆڵی خۆیان ببینن و رێگه‌ له‌و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ بگرن له‌ناو عێراقدا.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.