پاتریك ئێڤرای فه‌ڕه‌نسی له لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا سزادراو یانه‌ی مارسیلیاش به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئێڤرا به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر هانده‌ران له یاری نێوان مارسیلیاو ڤیتۆریا گیماریش له یۆرۆپالیگ، له لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌توندی سزادراو له به‌شداریكردن له هه‌ر پێشبڕكێیه‌كی ئه‌وروپا تا سیی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو دوورخرایه‌وه‌و سزایه‌كی مادیشی به بڕی ده هه‌زار یۆرۆی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
دوای ئه‌م بڕیاره‌ش یانه‌ی مارسیلیا ده‌ستبه‌جێ و به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی ئێڤرای هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و له ڕیزه‌كانی دووری خسته‌وه.
جێگای باسه ئێڤرای ته‌مه‌ن سیی و شه‌ش ساڵ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندی به مارسیلیا كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی ساڵانێك له ڕیزی هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدو یوڤێنتوس یاری كرد‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له‌گه‌ڵیاندا به‌ده‌ستهێنا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاكارو هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م یاریزانه له ڕیزی مارسیلیا زۆر باش بوو، به‌ڵام له یاری به‌رامبه‌ر ڤیتۆریا كاردانه‌وه‌ی توندی له‌به‌رامبه‌ر هانده‌ران نیشاندا‌و دواتر ڕایگه‌یاند كه به‌شێكی هانده‌رانی ئاماده‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین قسه‌یان پێ گوتوه، بۆیه ئه‌ویش ناچار بووه به‌توندی وه‌ڵامیان بداته‌وه.
هه‌ر به بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا، یانه‌ی مارسیلیا به بڕی بیستوپێنج هه‌زار یۆرۆ و یانه‌ی ڤیتۆریا به بڕی پێنج هه‌زار یۆرۆ سزادران، ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێی هانده‌رانیان له یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.