وولاتى قوبرس دهیهوێت جارێكى تر چهك بۆ پێشمهرگه بنێرێت و بەپێی هەواڵکی ئاژانسی (ئەسۆشێیتد پرێس)، ئایۆنیس کاسۆلیدس، وەزیری دەرەوەی قوبرس رایگەیاندووە، ناردنی چەک بۆ ههرێمى کوردستان بە هەماهەنگیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەبێت.
کاسۆلیدس هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت و چەکی زیاتر بۆ پێشمەرگە دەنێرێت.
تێزانین پێشتر و لە میانی شەڕی دژی داعش، قوبرس دوو باری چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ناردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.