لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی،رایده‌گه‌ێنێ، ئێستا كه خانه‌قین له‌دۆخێكی خه‌مباردایه‌و، ویژدانی خه‌ڵكه‌كه‌ی برینداره. منیش له‌وان زیاتر، له‌م كاته‌دا ده‌ڵێم:سه‌ربه‌رزم؛ كه تۆزقاڵێك مه‌سئولییه‌تی ئه‌م دۆخه‌ی خانه‌قین‌و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانم له‌سه‌ر نییه.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، له پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، نووسیویه‌تی: ئێستا، كه خانه‌قین له‌دۆخێكی خه‌مباردایه‌و، ویژدانی خه‌ڵكه‌كه‌ی برینداره. منیش له‌وان زیاتر، له‌م كاته‌دا ده‌ڵێم:سه‌ربه‌رزم؛ كه تۆزقاڵێك مه‌سئولییه‌تی ئه‌م دۆخه‌ی خانه‌قین‌و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانم له‌سه‌ر نییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ده‌توانم به‌دڵنیاییه‌وه بڵێم: یه‌ك لیتر نه‌وتی شاره‌كه‌م نه‌بردووه. له‌گه‌ڵ هیچ كۆمپانیایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیم نییه. له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی به‌غداد له‌ژیانما باسی به‌رژه‌وه‌ندی خۆمم نه‌كردووه.
ده‌شڵێ : یه‌ك پارچه زه‌ویم نه‌فرۆشتووه. هه‌زاران پارچه زه‌ویشمان له‌رێی شاره‌وانی‌و قایمقامیه‌ته‌وه دابه‌شكردۆته سه‌ر هاوڵاتیان، له گه‌ڕه‌كه‌كانی تۆڵه‌فرۆش، ئه‌ركه‌وازی، بانمیل، ته‌واوی شاره‌كه‌و ده‌وروبه‌ریشی.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: سه‌دان خانوی به‌عسیه‌كانمان ده‌ستكه‌وت، هه‌مومان بێ جیاوازی حزبایه‌تی، پێشكه‌شی شه‌هیدان‌و دڵسۆزان‌و خه‌ڵكی شاره‌كه كرد. یه‌ك ژوریشم بۆ خۆم‌و كه‌سوكارم هه‌ڵنه‌گرتووه.
ده‌شنووسێت: له‌دوای رزگاركردنی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و ده‌روبه‌ریشی له‌ده‌ست داعشه‌كان، به‌نده، گسكێكی هیچ ماڵێك‌و كورسییه‌كی هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك‌و مریشكێكی هیچ ماڵه جوتیارێكی عه‌ره‌بم نه‌بردووه، هه‌تا ئێستا نه‌بومه‌ته هۆی گرتن، یان كوشتنی هیچ هاوڵاتییه‌ك. ته‌نانه‌ت نه‌مهێشت به‌عسیه‌كانیش بكوژرێن. چونكه زۆربه‌یان به زۆره‌ملێ كرابونه به‌عسی.
مه‌لا به‌ختیار له كۆتایی نووسینه‌كه‌دا ده‌ڵێ: تاقه ده‌ستكه‌وت كه شانازی پێوه‌ده‌كه‌م خۆشه‌ویستی خه‌ڵكه‌كه‌یه.. به‌دڵنیاییه‌وه، قه‌ت ئه‌م خۆشه‌ویستییه، بۆ گرێبه‌ستی نه‌وت‌و دزی‌و كاری ناجوامێرانه له‌ده‌ستناده‌م.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ نووسینه‌یدا وێنه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی له خانه‌قین ده‌رده‌كه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.