ژماره‌یه‌ك له سیناتۆرى ئه‌مریكا كه ئه‌ندامى هه‌ردوو پارتى كۆمارى و دیموكراتن، نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ى حه‌یدره عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرى عێراق كردووه و تیایدا داوایان لێكردووه كورد بپارێزێت و حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه هه‌ستیاره‌كان بكشێنیته‌وه.
ماڵپه‌ڕى (Washington Free Beacon) نامه‌كه‌ى ده‌ستكه‌وتووه كه واژوكراوه له‌لایه‌ن 8 سیناتۆر، ئه‌وانیش ڕۆناڵد جۆنسن، ماركۆ ڕۆبیۆ، جه‌یمس ڕش، كورى گرانده‌ر،جۆن باراسۆ و جانى ئیساكسۆن له پارتى كۆمارى و تیم كه‌ین و كرس مورفى له پارتى دیموكرات.
به‌پێى ماڵپه‌ره‌كه ئه‌م سیناتۆرانه له ده‌قى نامه‌كه‌یاندا بۆ عه‌بادى نووسیویانه ئه‌وان زۆر نیگه‌رانن له به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌مریكایى له دژى كورد و كه‌مینه‌كانى دیكه و هه‌روه‌ها پاراستنى هاووڵاتیانى كورد و كه‌مینه‌كان بۆ ئه‌وان ئه‌وپه‌ڕى گرنگییه، ئه‌مه‌ش له‌كاتیكدایه كه ئه‌مریكا كارى كردووه بۆ پڕچه‌ككردن و مه‌شق و راهێنان به هێزه ئاسایشییه‌كانى عێراق .
هه‌روه‌ها ئه‌م 8 سیناتۆره به توندیش جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه هه‌ستیاره‌كان نه‌مێنن، له‌وانه له ده‌شتى موسڵ كه له‌وێ نیگه‌رانییه‌كى زۆریان دروستكردووه به تایبه‌تى له‌لاى كه‌مینه‌كان، ده‌شڵێن پێویسته ئه‌ركى ئاسایش له‌و ناوچانه ته‌نها له ده‌ستى هێزه ئاسایشییه فه‌رمییه‌كان دابێت.
سیناتۆره‌كان له نامه‌كه‌یاندا نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕیوه له به‌رامبه‌ر ڕۆڵى ئێران له ناوچه ناكۆكى له‌سه‌ره‌كان و ده‌ڵین پاراستنى كورد له ئێرانییه‌كان پرسێكى زۆر گرنگه بۆ ئه‌مریكا.
له درێژه‌ى نامه‌كه‌دا داوایان له عه‌بادى كردووه له ناوچه جێ ناكۆكى له‌سه‌ره‌كان تاك لایه‌نه و بێ هه‌ماهه‌نگى جموجۆڵ به هێزه ئاسایشییه‌كان نه‌كات و قابیل ببێت به سڕكردنى ڕیفراندۆمه‌كه‌ى و ده‌ست بكات به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌یه‌كى ده‌ستوورى بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستادا وه میكانزمێكى هاوبه‌ش دابنێن بۆ ئاسایشى ناوچه جێ ناكوكى له‌سه‌ره‌كان.
له كۆتایی نامه‌كه‌دا نووسیویانه پێویسته بوونى په‌یوه‌ندیه‌كى سه‌قامگیر و ئاشتیانه و بونیادنه‌ر له نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقدا ئه‌ركى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كى ئه‌مریكا و عێراق ببێت.
له ماڵپه‌رى/ Washington Free Beacon
وه‌رگیڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.