سەنتەری شاهانە سەرۆک بارزانی بە یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی جیهانی ئیسلامی دانا .
سه‌نته‌ری ئیسلامی شاهانه بۆ توێژینه‌وه ستراتیژیه‌كان كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردنه، ساڵانه لیستی كه‌سایه‌تیه كاریگه‌ره‌كانی جیهانی ئیسلامی بڵاوده‌كاته‌وه، له لیستی ساڵی 2018 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی یه‌كێك له كاریگه‌رترین 50 كه‌سایه‌تی موسڵمانی جیهانه.
لە نێو لیستەکەدا، ناوی سەرۆک بارزانی وەک یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکنی جیهانی ئیسلامی دیاری کراوە، کە هاوشێوەی هەریەکە له شا سەلمانی شای سعودیە، شا عەبدوڵڵای شای ئوردن، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران و و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ش.
هه‌روه‌ها ئه‌و لیسته ناوی چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ی ئاینی تێدایه وه‌ك: عه‌لی جومعه موفتی كۆماری میسر، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی، عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی ئاینی له عێراق، صادق خان شاره‌داری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ی موسڵمان له‌خۆ ده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.