Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:57

ئه‌لبوومه‌ تازه‌که‌ی به‌ ناوی " کۆبانی" یه‌ 

ده‌شتی كه‌لهوری ساڵانێكه‌ خه‌ریكی كاری هونه‌ری و گۆرانی گوتنه‌ و له‌ ماوه‌ی 10 سالی رابردووش ته‌نها یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی بلاوكردۆته‌وه‌.
کوردستان TV
100%

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ل میدیاكان كه‌لهوری ئاشكرایده‌كات كه‌ ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی له‌ ئێستادا ئاماده‌یه‌ ، به‌ڵام جارێ چاوه‌رێیه‌ چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك بڵاویبكاته‌وه‌.

كه‌لهوری ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی كه‌ ئاماده‌ی كردووه‌ ده‌لیت ، ئه‌لبوومه‌كه‌م به‌ ناوی "كۆبانی" یه‌ و له‌ 9 تراك پێكهاتووه‌ ، سه‌رجه‌م تراكه‌كان به‌ شێوه‌زاری سۆرانی تۆماركراوه‌ جگه‌ له‌ دوو تراك نه‌بیت كه‌ یه‌كیكیان به‌ كه‌لهوری و ئه‌وی دیكه‌ش به‌ شیوه‌زاری كرمانجی تۆماركراون .

جێی باسه‌ ئه‌لبوومی كۆبانی سه‌رجه‌م كاری موزیكی له‌ وڵاتی توركیا و ئه‌وروپا ئه‌نجامدراوه‌.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.