Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:52

یه‌که‌م تیپی موزیکی ئافره‌تان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

هونه‌رمه‌ند "شه‌رمین زه‌رنشان" یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌ شاری سنه‌ی رۆهه‌ڵاتی كوردستان تیپێكی موزیكی بۆ ئافره‌تانی ئه‌و شاره‌ دامه‌زراندووه‌
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ند شه‌رمین زه‌رنشان له‌ سالی (1978) له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌لاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ ، له‌ ئیستادا گروپیكی نویی له‌ كچان و كورانی شاری سنه‌ پیكهیناوه‌ به‌ ناوی "ره‌سه‌ن" كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وتنه‌وه‌ی گۆرانیه‌ فۆلكلۆرییه‌كانی رۆژهه‌لات.

شه‌رمین ده‌لیَت بۆ یه‌كه‌م جار له‌ سالَی 1998 تیپی موزیكی ئافره‌تانی شاری سنه‌م دامه‌زراند كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ هانی (نشات موجته‌هدی) وه‌ك گۆرانیبیَژو "سه‌لاح میعمارزاده‌" وه‌ك شاره‌زا له‌ بواری موزیك یارمه‌تیده‌ریَكی باشی تیپه‌كه‌ بوون .

له‌ سالَه‌كانی (2001 - 2003 ) تیپی گروپی ئافره‌تان كه‌ شه‌رمین زه‌رنشان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد به‌شداری چه‌ندین فیَستیڤالَ ده‌كات له‌ تارانی پایته‌ختی ئیران ، هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆنسریَت له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ شاره‌كانی سنه‌ ، كه‌ركوك ، سلیمانی ، هه‌له‌بجه‌ ، ده‌ربه‌ندیخان به‌ هاوكاری گۆرانیبیَژ (شه‌هرزاد فه‌روخ) ئه‌نجامده‌ده‌ن.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.