فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هاتنه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ میحوه‌ری پردێ، بۆ ئه‌وه بووه كه ده‌بابه شكاوه‌كانیان له مه‌یدانی جه‌نگ ببه‌نه‌وه‌و شكسته‌كانی خۆیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری پردێ به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هاتنه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ میحوه‌ری پردێ، بۆ ئه‌وه بووه كه ده‌بابه شكاوه‌كانیان له مه‌یدانی جه‌نگ ببه‌نه‌وه ،كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه تێك‌شكێنران.
گوتیشی: شه‌وی رابردوو جارێكی پێشمه‌رگه وانه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دا‌و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی لێ كوشتوون و چه‌ند چه‌كدارێكیشیان بریندار بوون.
ده‌شڵێ: میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه گه‌ڕابوونه‌وه تا شكسته‌كه‌ی خۆیان په‌رده پۆش بكه‌ن، چونكه ئه‌وان له راگه‌یاندنه‌كانی خۆیان بڵاویان كردبۆوه كه گوایه هاتوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی چه‌كداره‌كانیان ببنه‌وه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.