Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:44

کۆمسیۆن دەزگایەکی یاساییە و بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە سیاسییه‌ نه‌ک یاسایی

دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی کوردستان دەرکرد
کوردستان TV
100%

دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی کوردستان دەرکرد،بە تۆمەتی ئەوەی بە پێچەوانەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سەرپەرشتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستیان کردووە.

لەمبارەیەوە شۆڕش حوسێن بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمسیۆن بە ماڵپەڕی دەزگای سەتەلایتی کوردستانی راگەیاند: کۆمسیۆن دەزگایەکی یاساییە و شەرعیەتی لە پەرلەمانی کوردستان پێدراوە و یاساییانە کاری خۆمان کردووە.

سەبارەت بە بریارەکانی دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە بۆ دەستگیرکردنی سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی کوردستان شۆڕش حوسێن گوتی: تەنیا تۆمەتێک کە دراوەتە پاڵ ئێمە ئەوەیە كه‌ سەرپەرشتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستمان کردووە، بۆیە ئەم بڕیارە یاسایی نییە و بڕیارێکی سیاسییە، ھەر بۆیە ئێمە ئامادە نیین ئەو بڕیارە قبوڵ بکەین.

ئارام کاکەخان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.