گرێبەستی گواستنەوەی نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل لە یانەی بارسێلۆنا بۆ پاریس سانجێرمان تاوەکو ئێستا کاردانەوەکانی بەردەوامن و ئەو پارە زۆرەی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە خەرجکرا زۆرینەی هاوکێشەکانی گۆڕی و تەنانەت بووە هۆکاری ئەوەش ئانگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا لەسەر ئەو گرێبەستە قسەبکات.
گرێبه‌سته‌كه، ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه بۆ گرێبه‌سته مێژووییه‌كه‌ی نه‌یمار دا سێلڤای یاریزانی به‌ڕازیلی، كه ئه‌م هاوینه وه‌كو بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی له مێژوودا هه‌ژاند و بگره وێرانیشی كرد، كاتێك به 222 ملیۆن یۆرۆ له بارسێلۆنای ئیسپانییه‌وه رووی له پاریس سانجێرمان كرد.
پاریس نه‌یماری به‌و پاره خه‌یاڵییه هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ره‌كانی پێ بڕووخێنێت، به‌لام لێكه‌وته‌كانی گرێبه‌سته‌كه وای له شاره‌زایان و ره‌خنه‌گران و ته‌نانه‌ت سیاسییه‌كانیش كردووه پرسیارێك بكه‌ن، ئایه هێنانی نه‌یمار بۆ پاریس، بۆ تێكشكاندنی ركابه‌ره‌كانی یانه‌كه‌یه، یان بۆ رووخاندنی سیستمی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و یارییه‌كه‌یه؟
گومانی تێدانییه نه‌یماری 25 ساڵان یه‌كێكه له سێ باشترین یاریزانی ئێستای فوتبۆڵ له ته‌ك رۆناڵدۆ و مێسی، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌رجكرا، هه‌موو سنوورێكی گونجاوی به‌زاند له جیهانی تۆپی پێدا و وایكرد، سیاسییه‌كان پێش وه‌رزشوانان داوا بكه‌ن دهستهوەردانێك بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به یه‌كجاری بته‌قێته‌وه.
گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌یمار كاریگه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی به‌سه‌ر مێركاتۆدا هه‌بوو، به جۆرێك یاریزانی ئاستی مامناوه‌ند، كه نرخیان له 8 بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ بوو، بۆ 100 ملیۆن به‌رزبووه‌وه، له نموونه‌ی عوسمان دێمبێلیی فه‌ره‌نسی، كه پێشتر به 8 ملیۆ یۆرۆ رووی له دۆرتمۆند كردبوو، كه‌چی به 105 ملیۆن یۆرۆ رووی له بارسا كرد.
هه‌روه‌ها كیلیان ئیمباپێ، ئه‌ویش رووی له پاریس سانجێرمان كرد به شێوه‌ی خواستن و ئه‌گه‌ری هه‌یه هاوینی داهاتوو یانه‌كه‌ی پاریس به 180 ملیۆن یۆرۆ بیكاته موڵكی خۆی.
گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌یمار كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر مێرکاتۆی رابردوودا هه‌بوو، به جۆرێك نزیكه‌ی 4 ملیار یۆرۆ له گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا خه‌رجكرا، كه ئه‌مه‌ش زۆر زیاتره له‌و پاره‌یه‌ی به درێژایی ساڵی رابردوو خه‌رجكراوه له بۆرسه‌ی یاریزاناندا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنی به‌سه‌ر تۆپی پێدا ده‌بێت، به جۆرێك ره‌نگه له داهاتوودا بۆرسه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ته‌نیا له لایه‌ن 10 یانه‌وه قۆرخ بكرێت و ته‌نیا ئه‌وان بتوانن یاریزانه باشه‌كان بگوازنه‌وه.
ئانگێلا مێركلی خانمه راوێژكاری ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م سیاسییه له‌وباره‌یه‌وه قسه‌یكردووه و ده‌ڵێت: پێشكه‌وتنێكی ناڕێك له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا ده‌بینم، كه زۆر كه‌سی دیكه‌ش ده‌یبینن، كه‌س له‌و نرخه زۆرانه تێناگات.
مێركڵ پێیوایه پێویسته یاساكانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی یاریزانان رێكبخرێته‌وه له پێناو هاوسه‌نگییه‌كی گه‌وره له بازاڕی گواستنه‌وه‌دا.
ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له مێركاتۆی هاوینی رابردوودا به هۆی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌یماره‌وه هاته‌پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر كۆنتڕۆڵ نه‌كرێ، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت ململانێی داهاتوو بكه‌وێته نێوان یانه گه‌وره و مێژوویی و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌سه‌ر یاریزانه به‌هره‌مه‌نده‌كان، به‌ڵام به ته‌نیا ئه‌وانیش نین و ده‌وڵه‌مه‌نده نوێیه‌كانی تۆپی پێیش به‌شێكی كاریگه‌رده‌بن له ململانێیه‌كه، كه ئه‌وانیش یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتین.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.