Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:21

ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین که‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی له‌ سلێمانی به‌رێوه‌ ده‌چێت

بڕیاره‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا بكات
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌عات 30:3ی دوای نیوه‌رۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانی، كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ساز به‌رێوه‌ ده‌چێت.

وابڕیاره‌ له‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری بكات و ووتارێكیش بۆ خه‌ڵكی سلێمانی بدات .

كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ی شاری سلێمانی له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌ ئاماده‌سازییه‌كی زۆری بۆ كراوه‌ و یه‌كێك ده‌بێت له‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كان.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولی وه‌ك ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی كوردستان دیاریكرد. خه‌ڵكی كوردستان له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌نگی خۆیان به‌ به‌ڵێ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ .

كوردستان تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.