Erbil 7°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 07:53

زه‌که‌ریا عه‌بدولڵا ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

زه‌كه‌ریا عه‌بدولڵا بڕیاریدا كۆتایی به‌م دووریه‌ بێنێت كه‌ نێوان خۆیی و هونه‌ردا
کوردستان TV
100%

دوای دابڕانی بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ له‌ كاری هونه‌ری  گۆرانیبێژی ناسراوی كورد زه‌كه‌ریا عه‌بدولڵا بڕیاریدا كۆتایی به‌م دووریه‌ بێنێت كه‌ نێوان خۆیی و هونه‌ردا هه‌یه‌.

موڕاد سه‌كه‌ریاڵ یه‌كێكه‌ له‌ میوزیكژه‌نه‌كانی  زه‌كه‌ریا عه‌بدولڵا و به‌ ڕه‌گه‌ز توركه‌ ، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی خۆی و زه‌كه‌ریای داناوه‌ و ده‌ڵێت: به‌و نزیكانه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه‌ .

جێی باسه‌ زه‌كه‌ریا خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌ و خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ ، له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و خه‌ڵكی كوردستان شانازی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ یه‌كێك بووه‌ شكستی به‌ گۆرانی عه‌ره‌بی و توركی هێناوه‌ له‌ كوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ شاری هه‌ولێر.

 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.