Erbil 7°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 07:11

پێدانی کاتژمێره‌کانی کاره‌بای نیشتمانی ڕوو له‌زیادبوون ده‌کات

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات و له‌رۆژانی جه‌ژنیش هه‌وڵده‌ده‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.

حوسێن حه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئێستا رۆژانه‌ دوانزه‌ كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاوڵاتیان ده‌درێـت و پێشبینیش ده‌كرێت له‌ رۆژانی داهاتوو له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما ئاستی پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی به‌رزترببێـته‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر راشیگه‌یاند: بۆ رۆژانی جه‌ژن هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی بپچرێت ده‌بێت كاره‌بای مولیده‌ ئه‌هلییه‌كان به‌هاوڵاتیان بدرێـت، جگه‌ له‌ كاتژمێر شه‌ش بۆ حه‌وتی به‌یانی و شه‌ش بۆ حه‌وتی ئێواره‌، چونكه‌ پێشتر لێكتێگه‌یشتن هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كاتانه‌، به‌ڵام وه‌ك وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ رۆژانی جه‌ژن له‌م كاتانه‌دا كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاوڵاتیان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ رۆژانی جه‌ژن بێ كاره‌با نه‌بن و كاره‌بای 24 كاتژمێریان هه‌بێت.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.