Erbil 31°C دووشەممە 19 تشرینی یەکەم 02:37

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن

100%

پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو جارێكی دیكە بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك دابەزین بەخۆیانەوە ببینن.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت: لە سبەی دووشەممەوە بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق 3-4 پلەی سیلیزی دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن .

هەروەها دەڵێت: پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو کاریگەری ئەو بەرزە پەستانە پاشەکشە بکات و کەشی ناسەقامگیر جێگەی بگرێتەوە، دۆخی بارانبارینیش لەسەرجەم ناوچەکان بەرەو باشتر بڕوات.

گوتیشی: لە ڕۆژی سێشەممەوە دووبارە ناسەقامگیری دەگەڕێتەوە، لە ئەنجامی هاتنی شێی خولگەیی بۆ ناوچەکەمان لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنچشەممە کاریگەری زیاتر دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.