دەستەی دەستپاكیی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، بەهۆی تاوانی گەندەڵ و ساختەكردنەوە، سزای 4 ساڵ زیندانی بەسەر یاریدەدەری بەڕێوەبەری تاپۆی تكریت سەپێنرا.
ئەفراح شمەری کە ناسراوە بە (ئەفراح ئوم عەبدوڵا) یاریدەدەری بەرێوبەری تاپۆی تكریت، لەماوەی رابردوودا بە تۆمەتی چەندین تاوانی گەندەڵی و ساختەكردن، لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیر کرابوو.
ئەمرۆ یەكشەممە تەنیا بە یەکێک لە دۆسییەکانی کە پەیوەندی بە ساختەکردنی تاپۆ و موڵکەوە ھەبووە، بە 4 ساڵ زیندانیکردن سزا درا.
بەپێی زانیارییەکان، باس لەوە دەکرێ كە ئەفراح شمەری 93 دۆسیەی گەندەڵی و ساختەی دیکەی لەسەر ماوە و دادگا ھێشتا تەنیا لەسەر یەک دۆسیە سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ دەرکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.