بانکی ناوەندیی عێراق داوای لە سەرجەم بانکە ڕێگەپێدراوەکان کرد ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی حەواڵەی دەرەکیی هاووڵاتییان بکەن، هاوکات بانکەکانی لە مەرجی ماوەی دانانی پارە لە ڕێگەی سیستەمی "RTGS" بەخشی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: داوا لە سەرجەم بانکە ڕێگەپێدراوەکان دەکەین ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی حەواڵەی دەرەکیی ئەو کڕیارانە بکەن کە مامەڵەکانیان تەواو کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بانکی ناوەندی بەپێی پێویستی، باڵانسی هەژمارە تایبەتەکانی بانکەکان لە دەرەوەی وڵات بەهێز دەکات، هەروەها بڕیاری داوە بە بەخشینی بانکەکان لە مەرجی ماوەی دانانی پارە لە ڕێگەی سیستەمی پارەدانی ڕاستەوخۆی (RTGS)ـەوە، بە مەبەستی خێراترکردنی مامەڵە دارایییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.