پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، زیاتر لە 80%ـی کارەکانی پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای سەرەکیی ڕۆڤیا - ئاکرێ و جووتسایدی سەنتەری شارەدێی ڕۆڤیا لە سنووری قەزای بەردەڕەش جێبەجێ کراون و پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: لە سنووری قەزای بەردەڕەش، کارکردن لەسەر قۆناغەکانی کۆتاییی پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای سەرەکیی ڕۆڤیا - ئاکرێ و جووتسایدی سەرەکیی ڕۆڤیا بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 80%ـی کارەکانی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم پڕۆژەیە چەند بەشێک لەخۆ دەگرێت، لەوانە:
چاککردن و دروستکردنی ڕێگای سەرەکیی ڕۆڤیا - ئاکرێ بە درێژایی نزیکەی یەک کیلۆمەتر.
دروستکردنی جووتسایدی ڕێگای سەرەکی لە سەنتەری ڕۆڤیا بە درێژایی نزیکەی دوو کیلۆمەتر.
دروستکردنی ژمارەیەک ئاوبڕ (سولین) لەسەر شەقامەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.