Erbil 31°C یەکشەممە 18 تشرینی یەکەم 17:10

هەولێر.. لەسەر شەقامی 120 مەتری نزیکەی 10 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و برینداری لێکەوتەوە

100%

لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 120 مەتریی شاری هەولێر، نزیکەی 10 ئۆتۆمبیل پێکیاندادا و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون، دووانیان بران و یەکێکیان باری تەندروستیی ناجێگیرە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، لەسەر شەقامی 120 مەتریی شاری هەولێر، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویدا و نزیکەی 10 ئۆتۆمبیل پێکیاندادا.

سامان سەلمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا سێ کەس بریندار بوون و بەپەلە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای شاری هەولێر بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، دوو لە بریندارەکان بران و یەکێکیان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.