Erbil 31°C یەکشەممە 18 تشرینی یەکەم 15:36

مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لە دوای 1ـی تەممووزی 2024 دامەزراون و پرۆسەکە تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ڕۆژی پێنجشەممە (22ـی تشرینی یەکەم) سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە هەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دەکرێت کە لە دوای ڕێکەوتی (1ـی تەممووزی 2024) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون و تەواوی شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.