سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی شەممەی وڵاتەکەیدا، هەزار و 200 کەس دەستگیرکراون و 150 کارمەندی پۆلیسیش بریندار بوون.
سێباستیان لۆکورنۆ، سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا ئاشکرایکرد کە لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی ڕۆژی شەممە شارە جیاوازەکانی فەڕەنسای گرتەوە، (1200) کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، هاوکات (150) کارمەندی پۆلیسیش لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا بریندار بوون.
سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا لە کاتی بەسەرکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس لە ناوەڕاستی شاری پاریسدا، سەبارەت بە سەختیی ڕووبەڕووبوونەوەکان و برینداربوونی هێزە ئەمنییەکان ڕایگەیاند: "ئەمە وەک موعجیزەیەک وایە کە ئاماری قوربانییەکان لەوە زیاتر نەبووە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.