وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێکی وەزاری، بڕیاری دا بە داشکاندنی ڕێژەی 45٪ لە کرێی خوێندن بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی فەرمانە وەزارییەکە کە بە واژۆی، وەزیری خوێندنی باڵا دەرچووە، بڕیارەکە بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) جێبەجێ دەکرێت و سەرجەم ئاستەکانی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەگرێتەوە.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندکاران و سووککردنی بارگرانیی دارایی لەسەر شانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.