سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشنیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی قبووڵ كرد بۆ دیاریكردنی رۆژێك بۆ ده‌نگدان به جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌و وه‌زیرانه‌ی له كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق ماوه‌ن دیاری بكرێن.
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به فه‌رمی پێشنیازی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردبوو رۆژی پێنجشه‌ممه دیاری بكه‌ن به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق.
هه‌ر ئه‌مشه‌و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به فه‌رمی پێشنیازكهی قبووڵكرد و به نووسراوی فه‌رمی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی دیاریكرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م دانیشتنه تایبه‌ته‌ی په‌رله‌مان.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نووسراوه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه: رۆژی پێنجشه‌ممه كاتژمێر حه‌وتی شه‌و پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌و وه‌زاره‌تانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تا ئێستا ماون وه‌زیریان بۆ دیاری بكرێت.
له كابینه‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، تا ئێستا 9 پۆستی وه‌زیر ماون دیاریبكرێن و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنیش كراوه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چوار جێگری هه‌بێت كه یه‌كێكیان بۆ كورد ده‌بێت.
وێنه.. نووسراوی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دیاریكردنی رۆژی ده‌نگدان به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.