Erbil 31°C سێشەممە 13 تشرینی یەکەم 22:11

راگەیەنراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

100%

بارەگای بارزانی راگەیەنراوێك لەبارەی دیداری مێری بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، دیداری مێری ئەمساڵ نەیتوانیوە بە شایستەیی لە بانگهێشتکردنی میوانان و پەنێڵەکانیدا ڕەچاوی فرەلایەنیی سیاسی و بەشداریی لایەنە سیاسییەکانی بەشەکانی تری کوردستان بکات.

لە راگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی هەروەها هاتووە: لە دیدارێکی ئاوا گرنگدا، پێویست بوو نوێنەرایەتیی دۆزی گەلی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان بە بەشداریی سەرجەم لایەنەکان ڕەنگ بداتەوە، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە مێری هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە.

دەقی راگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەبارەی بەڕێوەچوونی دیداری مێری 2026 لە شاری هەولێر، جێگەی داخە کە ئەم کۆڕبەندە ئەمساڵ نەیتوانیوە بە شایستەیی لە بانگهێشتکردنی میوانان و پەنێڵەکانیدا ڕەچاوی فرەلایەنیی سیاسی و بەشداریی لایەنە سیاسییەکانی بەشەکانی تری کوردستان بکات.

لە دیدارێکی ئاوا گرنگدا، پێویست بوو نوێنەرایەتیی دۆزی گەلی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان بە بەشداریی سەرجەم لایەنەکان ڕەنگ بداتەوە.

ئەم جۆرە مامەڵەکردنە نیگەرانیی خەڵکی تێکۆشەر و ڕەسەنی بەشەکانی تری کوردستانی لێکەوتووەتەوە و دەبێتە هۆی قووڵكردنی پەرتەوازەیی و دووبەرەکیی نێوان ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان. هەموو لایەکیش ئاگادار دەکەینەوە کە (مێری) هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە.

بارەگای بارزانی

13ـی تشرینی یەكەمی 2026
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.