نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازیی لە قاسم ئەلعەبوودی ڕاوێژکاری ئاسایشی نيشتمانيى عێراق کرد.
لە دیدارێکدا، دۆخی عێراق دوای قۆناغی کشانه‌وەی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر، تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامی و پتەوکردنی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردەوە بۆ پاراستنی ئارامی و بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە سەرانسەری وڵات‌دا.
دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر عێراق، سیاسه‌تی ئه‌منیی عێراق بۆ ئه‌م قۆناغه و پێویستیی هاوکاری و کاری هاوبەشی دامەزراوە ئەمنییەکان لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی ئاسایش، هه‌روه‌ها ڕۆڵی له پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌دا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.