ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن دەستەی دەستپاكی عێراقەوە، بریكاری وەزارەتی پیشەسازیی عێراق لە كاتی وەرگرتنی بەرتیل لە خاوەن كارگەیەكدا دەستگیركرا.
ئاژانسی دەنگوباسی عێراق بڵاویكردەوە، ناسر کازم جەبر بریکاری وەزارەتی پیشەسازیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل لە خاوەن کارگەیەکی چیمەنتۆ لە شاری سماوە لە سنووری پارێزگای موسەننا دەستگیركرا.
بڵاویشی كردەوە: ئەو بریکارەی وەزارەتی پیشەسازیی عێراق مامەڵەی لەگەڵ خاوەن كارگەكە بەمشێوەیە بووە، لەبەرامبەر ئاسانكاری و چاوپۆشیكردن لە بەشێك لە مامەڵەكاندا، بڕێك پارە لە خاوەنی كارگەكە وەربگرێت، هەر بۆیە لە كاتی مامەڵە و وەرگرتنی پارەكاندا هەر لەنێو كارگەكە دەستگیركراوە.
لای خۆیەوە دەستەی دەستپاكیی عێراق تا ئێستا هیچ زانیارییەكی لەبارەی دەستگیركردنی ئەو بریكارەی وەزارەتی پیشەسازیی عێراق بڵاو نەكردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.