وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە لە بناری چیای قەرەچووغ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان بۆ نەهێشتنی جموجۆڵی گرووپە تیرۆریستییەکان ئەنجامدا و لەو چوارچێوەیەدا دەوروبەری چەندین گوند پشکنران.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: بە مەبەستی دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچەکە، لیوای 14ـی پیادەی سەر بە فیرقەی 1ـی پیادەی دەڤەری 1ـی وەزارەتی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکانی پێشمەرگە سنووری گوندەکانی (کەنداڵ، گردەشینە، مەلاکاغە، کەبەنک ڕەش، گاوەرە و پڕۆژەی ئاو)ـیان لە بناری چیای قەرەچووغ بە تەواوی کێوماڵ کردووە.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە، لە پێناو نەهێشتنی جموجۆڵ و مەترسیی گرووپە تیرۆریستییەکان و دابینکردنی ئاسایش، ئارامی و سەقامگیریی زیاترە بۆ هاووڵاتییانی ئەو سنوورە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.