سەرۆکی ئەمەریکا دەنگۆی هاوکاریکردنی ئێرانی لەلایەن چین و ڕووسیاوە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو دوو وڵاتە لە ئەگەری هاوکاریکردنی تاراندا زەرەرمەندی گەورە دەبن و ئەگەر شتێکی لەو جۆرەش هەبێت واشنتۆن بە خێرایی پێی دەزانێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا کە لە "ترووس سۆشیال" بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند: "سەرنج و بۆچوونی زۆر دەبینم کە دەڵێن گوایە چین و ڕووسیا هاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن، ئەگەر هاوکاریشی بکەن لە ئاستێکی زۆر نزمدایە، بەڵام من بە هیچ شێوەیەک باوەڕ ناکەم هیچ هاوکارییەکی بکەن".
سەرۆکی ئەمەریکا هۆکاری ئەمەش بۆ ترسی ئەو دوو وڵاتە لە لێکەوتەکان دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: "ئەوان شتی زۆریان هەیە لەدەستی بدەن، ئەگەر هەنگاوێکی لەو شێوەیەش هەبێت ئەوا ئێمە پێی دەزانین و زۆر بە خێراییش پێی دەزانین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.