Erbil 31°C سێشەممە 13 تشرینی یەکەم 16:21

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ باڵیۆزی ڕۆمانیا کۆبووەوە

100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕادۆ دۆبرێ باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادۆ دۆبرێ، باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختییان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستیی ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.