Erbil 31°C سێشەممە 13 تشرینی یەکەم 13:50

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما گۆڕانکاری بەسەردا دێت

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت ناوچەکانی باکووری هەرێم، هەروەها ئەگەری نمەباران لە شوێنی جیاجیای هەرێم هەیە. لە شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور.  بە گشتی لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە و لە هەندێکی دیکە کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم. لە شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
 

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان سێشەممە چوارشەممە
هەولێر 27 29
سلێمانی 27 28
دهۆک 27 28
هەڵەبجە 29 30
زاخۆ 24 26
چەمچەماڵ 27 29
ئاکرێ 26 28
پیرمام 22 25
گەرمیان 35 36
حاجی ئۆمەران 16 18

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.