Erbil 31°C دووشەممە 12 تشرینی یەکەم 16:50

هەولێر.. 327 کارتی زەوی دیکە لە کەرتی 92ـی شاوێس تاپۆ کران

100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆسەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ تاپۆ، وێنەی تۆماری 327 کارتی دیکەی زەوی لە کەرتی 92ـی شاوێس لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواو کرا و ئامادەی ڕادەستکردنەوەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: لە چوارچێوەی پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لە قۆناغێکی نوێدا (327) کارتی دیکەی زەوی وێنەی تۆماریان تەواو کراوە و ئامادەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە درێژەی کارکردنی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ تاپۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەشێک لە زەوییە کارتەکانی (کەرتی 92ـی شاوێس) لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی شاوێس، مامەڵەی وێنەی تۆمارەکانیان تەواو بووە و ئێستا ئامادەن بۆ ئەوەی بدرێنەوە بە خاوەنەکانیان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.